English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: گورزێكی دیكەی بەھێز لە ئێرانەوە بەر ئەمریكیەكان دەكەوێت
2018-11-04 [02:57 AM]

​ZNA - هەولێر


فەرماندەی سپای پاسدارانی ئێران ھەرەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێ جارێكی دیكە گورزێكی بەھێز لە ئێرانەوە لێیان دەدرێ.

محەمەد عەلی جەعفەری لە ساڵرۆژی دەستبەسەرداگرتنی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە تاران و بە بارمتە گرتنی دیپلۆماتكارانی ئەو وڵاتە جارێكی دیكە ھەرەشەی لە ئەمریكا كردەوە و دەلێ گورزێكی بەھێز لە لایەن ئێرانەوە لە ئەمریكا دەدرێ و باشتر وایە دۆناڵد ترامپ ھیچ كات ھەرەشە لە ئەمریكا نەكات.

جەعفەری بە پشتیوانیكردن لە ھێرش كردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە سەرەتاكانی ھاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێ ئەگەر ئەو ھەنگاوە نەنرابا و ئەو ھێلانە سیخوریەی ئەمریكا دەستی بەسەردا نەگیرابا شۆرشی كۆماری ئیسلامی ئێران رووبەرووی شكست دەبوویەوە.

ئەو ھەرەشانە دژ بە ئەمریكا ھاوكاتە لەگەڵ نزیك بوونەوەی دوایین كاتژمێرەكانی سەپاندنی توندترین گەمارۆكان بەسەر تاراندا لە لایەن واشنتنەوە.

 





ئەم هەواڵە 6151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad