English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل لە رێگەی مەسقەتەوە پەیامێكی ھەرەشەئامێزی ئاراستەی ئێران كردووە
2018-11-04 [03:05 AM]

ZNA - هەولێر


ئیسرائیل لە رێگەی عومانەوە پەیامێكی ھەرەشەئامێزی ئاراستەی ئێران كردووە و ھۆشداری داوەتە تاران لەسەر كارگەكانی دروست كردنی موشەك لە لوبنان.

كەناڵی ئەلعەرەبیە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردۆتەوە كە لە سەردانەكەیدا بۆ مەسقەت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێكی روونی داوەتە ئێران و ھەرەشەی لێكردووە سەبارەت بە بەردەموای تاران لە دروستكردنی كارگەی موشەكی لە لوبنان و ئامانجەكانی بۆ پێكانی ئیسرائیل.

ھاوكات سەرچاوەكە باسی لەوە كردووە كە پێشتریش ناتانیاھۆ لە رێگەی بەرپرسێكی فەرەنسیەوە پەیامێكی ھاوشێوەی گەیاندۆتە كاربەدەستانی لوبنان.

ئیسرائیل بەردەوام ھەرەشە لە ئێران دەكات كە بە پێدانی موشەك بە حزبوڵا ئامانجی پێكانی ئیسرائیلە ھەر بۆیە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا زۆرترین ھێرشی ئاسمانی كردۆتە سەر پێگەكانی ئێران لە خاكی سووریاش.





ئەم هەواڵە 6097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad