English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موسڵ... دوو ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیر كران
2018-11-04 [03:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، دوو ئه‌ندامی سه‌ر به‌ داعش له‌ گه‌ڕه‌كی عامل له‌ به‌ری راستی شاری موسڵ ده‌ستگیر كران.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌عد مه‌عن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، فه‌وجی نۆی ئاماده‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا به‌پشتبه‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری و‌ هاوكاری هاوڵاتیان توانرا دوو ئه‌ندامی داعش له‌ ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی عامل له‌ به‌ری راستی شاری موسڵ ده‌ستگیر بكه‌ن.

مه‌عن وتیشی، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ پێشتر یاداشتی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه‌ و یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی نه‌ینه‌وا داواكراو بووه‌‌.

روونی كرده‌وه‌ له‌ كاتی ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ شاری موسڵ ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌ له‌ بواری ئاسایش و بازگه‌كانی پشكنین كاریان كردوه‌.





ئەم هەواڵە 9580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad