English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا دەرفەتێكی ١٨٠ رۆژە بۆ كرینی نەوت لە ئێران دەداتە ھیند
2018-11-04 [03:39 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژنامەی تایمزی ھیندوستان ئاشكرای كردووە كە واشنتن دەرفەتێكی ١٨٠ رۆژەی داوەتە ھیندوستان بۆ ئەوەی جێگرەوەیەك بۆ كرینی نەوت پەیدا بكا و لەو ماوەیەشدا چاوپۆشی لە بازرگانی نەوت لە ئێران دەكات بەڵام بەو مەرجەی پارەی نەوتەكە بە دراوی ھیندی واتە رووپیە بە ئێران بدرێ.

ھاوكات ئاشكرا كراوە كە یەك بانك بۆ وەگرتنی ئەو پارەیە لە ھیند دیاری كراوە و پرۆسەكەش بە چاودێری ئەمریكاوە بەرێوە دەچێت. ئاماژە بەوەش كراوە كە ئێران لە بری ئەو پارەیە كاڵا لە ھیند وەردەگرێ.

چەند وڵاتێك لەو ماوەیەدا داوایان لە ئمریكا كردبوو كە چاوپۆشی لە كرینی نەوتی ئێران بكەن بەو پێیەی ئەوان ھەموو بازرگانیەكانیان لەگەڵ تاران وەستاندووە بەڵام ئەمریكا بە توندی ھۆشداری سزادانی داوەتە ژمارەیەكی زۆر لە وڵاتان لە ئەگەری سەرپێچی بریارەكان.





ئەم هەواڵە 12826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad