English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قۆناغی دووه‌می سزا ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد
2018-11-05 [05:02 AM]

ZNA-هەولێر


لە به‌یانی ئه‌مڕۆه‌ 5-11-2018،  سزا ئابوریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران  به‌ تایبه‌ت بۆ سه‌ر كه‌رتی ووزه‌، چوونه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

خولی یه‌كه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران بریتیبوو له‌ نه‌هێشتنی مامه‌ڵه‌ به‌ دۆلار و كانزا گرانباییه‌كان و هه‌روه‌ها پیشه‌سازیی ئۆتۆمبێل و رێگریی له‌ وڵاتانی جیهان بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ به‌م وڵاته‌.

هه‌روه‌ها خولی دووه‌می سزاكان بریتین له‌ پیشه‌سازیی نه‌وت و ئالوگۆڕی دراو له‌ رێگه‌ی بانكه‌وه‌ و كه‌شتیوانیی و خزمه‌تگوزاریی بیمه‌ و به‌شی وزه‌.

ئه‌م سزا نوێیانه‌ له‌ژێر ناوی سزاكانی قۆناغی دووه‌م، زیاتر له‌ 700 كه‌سایه‌تی و ده‌زگا و كه‌شتی و فڕۆكه‌ ده‌خرێنه‌وه‌ نێو لیستی سزاكان، له‌وانه‌ بانكه‌ گه‌وره‌كانی ئێران، كه‌رته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كۆمپانیاكانی هه‌نارده‌كردن.





ئەم هەواڵە 3274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad