English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زنجیرەیەك تەقینەوە بەغدای پایتەختی هەژاند
2018-11-05 [05:34 AM]

ZNA - هەولێر


لەبەغدا زنجیرەیەك تەقینەوە لەپێنج گەڕەكی ئەو شارە  ڕوویدا لەئەنجامدا 24 كەس بوونە قوربانی و پۆلیسی بەغداش خرایە حاڵەتی ئامادەباشی.

پۆلیسی بەغدا بە میدیاكانی عێراقیان راگەیاندووە، پێنج تەقینەوەی بەدوای یەك  لە گۆڕەپانەكانی عەدەن و گەڕەكی سەدر و ناوچەی مشتەل و حەبیبە و شوعلە روویانداوە و لەئەنجامدا 8 كەس كوژران و 16 ی دیكەش بریندار بوونە.

تا ئێستا ھیچ لایەن و گرووپێك بەرپرسیاریەتی خۆیان لەو تەقینەوانە رانەگەیاندووە و پۆلیسی بەغداش خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشی.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە چەكدارانی داعش جوڵەكانیان زیادی كردووە و ژمارەیەك تەقینەوە و پەلاماریان لە عێراق ئەنجامداوە.

 





ئەم هەواڵە 2077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad