English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن رۆحانی: ئه‌مریكا دژ به‌ گه‌لی ئێران سه‌ركه‌وتوو نابێت
2018-11-05 [05:39 AM]

ZNA-هەولێر


لە بەیانی ئەمڕۆ سزا ئابوریەكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران بە تایبەت لەسەر كەرتی وزە چونە بواری جێبەجێكردنەوە، سەرۆك كۆماری ئێرانیش دەڵێت:" ئەمریكا دژ بە گەلی ئێران سەركەوتوو نابێت".

بەیانی ئەمڕۆ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە وتارێكیدا وتی:"هەوڵدەدەین گەمارۆكان كاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنان نەبێت، ئەمریكاش دژ بە گەلی ئێران سەركەوتو نابێت، دەبێت خەڵكی ئێمە متمانەیان بە كەرتی تایبەت هەبێت".

سەرۆک کۆمارى ئیسلامى ئێران روونى کردوە، سزاکانى ئەمریکا مەبەست لێیان لاوازکردنى وڵاتەکەى  و بڵاوکردنەوەى ڕەشبیینیە لەناو خەڵکەکەیدا،

جەختیشیکردەوە،"یەکڕیزى خەڵکى ئێران کاریگەرى لەسەر سزاکانى ئەمریکا دەبێت و گەلى ئێران دەستبەردارى دروشم و بنەماکانى نابێت".

حەسەن رۆحانى ئەوەشى وت، حکومەتەکەى قۆناغێکى نوێى ئابورى دەست پێدەکات و واز لەسیاسەتى ئابورییانەى پێشوو دەهێنێت.

هەر لەبارەی سزاكانەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا وتی "ئەو گورزە سزایە توندترینە لە مێژووی ویلایەتە یەكگرتوەكاندا، ئیتر تاران لە دۆخێكی باشدا نابێت".





ئەم هەواڵە 5941جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad