English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی رافیدەین: ئەوانەی فۆڕمیان پڕكردۆتەوە سولفەیەكی 10 ملیۆنی وەردەگرن
2018-11-05 [06:28 AM]

ZNA - هەولێر


بانکی رافیدەین لەبەیاننامەیەكی دا رایگەیاند، ئەوانەی  پێشتر فۆڕمی پڕكردنەوەی وەرگرتنی سولفەیان پڕكردۆتەوە ئەوا سولفەیەكی 10ملیۆن دیناریان دەداتێ.

 ئەمڕۆ دووشەممە 5/11/2018، بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سولفەکە لە دوو بڕ پێک دێت کە یەکێکیان پێنج ملیۆن دینارە و ئەوەی دیکە 10 ملیۆن دینارە.

سولفەکە 500 کەس دەگرێتەوە، کە پێشتر مامەڵەی تایبەتیان کردووە و مووچەکەیان لەڕێگای بانکەکەوە وەردەگرن نەک لە فەرمانگەکانیان.

ئەو بانکە لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەو فەرمانبەرەی سولفەکە وەردەگرێت، بە کورتە نامەیەکی مۆبایل ئاگادار دەکرێتەوە.

تا ئێستا ئەو سولفەیە فەرمانبەرانی هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆکی نەگرتووەتەوە، لە کوردستان تەنیا فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکووک دەگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 3859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad