English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز دوو یاریزان تۆمەتبار دەکات بەنانەوەی ئاژاوە لە ریال مەدرید 
2018-11-05 [11:22 AM]

ZNA- ھەولێر 




فلۆرنتیۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی نیگەرانە لە بارودۆخی ئێستای تیپەکەی و دەیەوێت گۆڕانکارییەکی گەورە بکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، پێرێز ھەردوو یاریزان رامۆس و مارسێلۆ تۆمەتبار دەکات بەنانەوەی ئاژاوە لە نێو ریزەکانی یانەی ریال مەدرید . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، پێرێز دەیەوێت جارێکی دیکە یانەی ریال مەدرید رێکبخاتەوە و ئەم دوو یاریزانەش دووربخاتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھاندەرانی یانەی ریال مەدریدیش لە رامۆس توڕەن و بەیەکێک لە ھۆکارەکانی کێشەکانی یانەی شاھانەی دەزانن، لەبەرئەمە لە دوا یاری یانەی ریال مەدرید لەبەرامبەر بەلەد وەلید فیکەی ناڕەزاییان بۆ لێدەدا. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 12814جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad