English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سزاكانى سه‌ر ئێران قورستر ده‌كه‌ینه‌وه‌
2018-11-05 [01:33 AM]

ZNA- ھەولێر


ڕاوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى سزاى قورستر ده‌خاته‌ سه‌ر ئێران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/ 11/ 2018، جۆن بۆڵتون، ڕاوێژكارى ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تۆڕى "فۆكس نیوز"، ڕای گه‌یاند: "سزاى زیاتر ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ئێران"ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ نایانه‌وێت سزاكان ته‌نها له‌و ئاسته‌دا بمێننه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌رده‌مى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا، خرابوونه‌ سه‌ر ئێران، به‌ڵكو "ئه‌وه‌ى دێت زۆر گه‌وره‌تره‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، قۆناغێكی قورستترى سزاكان له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌ به‌سه‌ر تاران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و، ڕێكاره‌كان هه‌ردوو كه‌رتى نه‌وتى و دارایی ده‌گرێته‌وه‌.

پێشتر، ستیڤن منۆچین، وه‌زیری خه‌زانه‌ى ئه‌مریكا، ڕای گه‌یاند، سزاكان 700 قه‌واره‌ و كه‌سایه‌تی ئێرانى ده‌گرێته‌وه‌، لیسته‌ نوێیه‌كه‌ش 300 دیكه‌ ده‌گرێته‌وه‌.

پێشتر له‌ 8ى ئایارى 2018، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕای گه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى وڵاته‌ زلهێزه‌كان و ئێران ده‌كشێته‌وه‌ و سزاكانیش به‌سه‌ر تاران، كارا ده‌كاته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3403جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad