English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێردەی تایبەتی پوتین گەیشتە تاران
ئەلكساندەر لاڤرۆنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆكی رووسیا
2018-11-05 [01:41 AM]

​ZNA - هەولێر


نێردەی تایبەتی ڤیلادیمر پوتین سەرۆكی رووسیا  بۆ پشتیوانی لە ئێران لەبەرانبەر گەمارۆكانی ئەمریكا گەیشتە تاران.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەلكساندەر لاڤرۆنتیف نێردەی تایبەتی سەرۆكی رووسیا گەیشتە تاران و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، پشتیوانی رووسیای لەبەرانبەر گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەربڕی و راشیگەیاند، مۆسكۆ پابەندی بەڵێنەكانی دەبێت و لە پشت ئێران دەوەستێت.

ھاوكات نێردەی سەرۆكی رووسیا راپۆرتێكی لەبارەی لوتكەی ھەفتەی رابردووی ئیستەنبۆل تایبەت بە پرسی سووریا دایە ئێران و گوتیشی لە بەرانبەر گەمارۆكانی ئەمریكا، پشتیوانی لە ئێران دەكەن.

سەردانەكەی نێردەی تایبەتی ڤیلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا بۆ ئێران ھاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی گەمارۆكانی سەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە.





ئەم هەواڵە 3394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad