English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەفین دزەیی روونکردنەوە لەسەر پاشەکەوتی مووچە دەدات 
2018-11-05 [01:52 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەڵامی دەنگۆی پاشەکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ ی ساڵی ٢٠١٨ ی فەرمانبەرانی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد شتێکی وا لە ئارادا نییە.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، رایگەیاندووە ئێستا ٣٠ رۆژ جارێک مووچە لە ھەرێمی کوردستان دەدرێت، ئەگەرچی بە رێژەیەک پاشەکەوت نەماوە، وە بەردەوام بوونی ئەو مووچەیە لەسەر ئەوە حساب ناکرێت ئەو مووچەیە ھی کام مانگە، ئەوەتا لەم ھەفتە کە مانگی یازدە دەستی پێکردووە دووبارە دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو ئەگەر بوترێت مووچەی ئەو سێ مانگەی کۆتایی ئەمساڵ پاشەکەوت دەکرێت، ئەوا شتێکی وا لە ئارادا نیە، چونکە دواکەوتن ھەیە، ئەو مووچەیەی کە دەدرێت ھی سێ مانگ لەوەو پێشە، واتە لەسەر ئەو بنەمایە ئەو مووچانە دەدرێت ٣٠ رۆژ جارێکە.
دەبارەی دەنگۆی پێدانی موچەی شەش مانگ بەسەریەکەوە بۆ پەرلەمانتاران وەک موچەی خانەنشینی ئیکرامی کەبڕەکەی ( ٤٩) ملیۆن و (٢٠٠) ھەزار دیناری عیراقیە، دەڵێت" بەپێی بودجەی تەرخانکراو بۆ پەرلەمان وە لەوەزارەتی دارایش ڕەنگە ئەو پارەیە ئێستا وەک "سیویلە" لەبەردەست نەبێت، بۆیە وەزارەتی دارایی و لیژنەی تایبەت لەوەزارەتی دارایی لەگەڵ پەرلەمان لە پەیوەندیدان، بۆ ئەوەی میکانیزمێک" ئالیەتێک" بدۆزنەوە کە بەچ شێوەیەک بێت، ھیوادارم سەرۆکایەتی پەرلەمان و پەرلەمانتارە بەڕێزەکان خۆیان دەستپێشخەری بکەن بۆ چارەسەریەکی گونجاو بۆ ئەو بابەتە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8938جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad