English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف لە پەرلەمان: شانازی بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە دەكەم
2018-11-05 [02:08 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ جێبەجێكردنی گەمارۆكانی سەر ئەم وڵاتە بانگھێشتی پەرلەمان كرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ بانگھێشتی پەرلەمان كرا بۆ لێپرسینەوە لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەروەی ئێران، ئەمڕۆ و لەگەڵ جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی چووە بەردەم پەرلەمان و وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی لەبارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران دایەوە.

زەریف رایگەیاند، شانازی بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێرانەوە دەكات و بە سەركەوتنێكی گەورەشی دەزانێت، گوتیشی ھیوایەكی جیاوزترم بۆ ئەو رێككەوتنە ھەبوو بەڵام ئەنجامەكانی دڵخۆشكەر نین.

ئەمڕۆ پەرلەمانی ئێران لەبارەی كشانەوەی ئەمریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی و پابەندنەبوونی لایەنەكان، وەزیری دەرەوەی ئێرانی بانگھێشتی بەردەم پەرلەمان كرد.





ئەم هەواڵە 6130جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad