English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبەی جەلال پەرێشان بە پایسکل دەچێتە پەرلەمان ، پاسەوانیشی ناوێت  
2018-11-05 [02:14 AM]

ZNA- ھەولێر 




جەلال پەرێشان ئەندامی خولی پێنجەمی نوێی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی ناسراوی شاری ھەولێر بڕیاریداوە سبەی بە پایسکل بچێتە پەرلەمان وبەشداری یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بکات. 


جەلال پەرێشان ئەندامی خولی پێنجەمی نوێی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:  سبەی سێشەممە ٦ ی ١١ ی ٢٠١٨ ،  کاتژمێر ١١ ی پێش نیوەڕۆ لەدیوانی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کەدوا ڕۆژ دەوامی ئەنجومەنمە   بەپایسکل بەڕێدەکەوم بۆ بالەخانەی پەرلەمانی کوردستان  بە بەمەبەستی سوێند خواردنم بۆ خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان.  

جەلال پەرێشان ڕاشیگەیاند سبەی گەر بارانیش بێت ھەر بەپایسکل دەچم بۆ پەرلەمانی کوردستان ، بۆ ڕۆژانی دواتر و لەمانگ و کاتەکانی دیکەش بەھەمان شێوەیە لەسەر پایسکلەکەم بەردەوام دەبم بۆ چوونو بۆ پەرلەمانی کوردستان. 
پەرێشان ڕاشیگەیاند:   وەرگرتنی ئۆتۆمبێل  و سێ پاسەوان کەبۆ ھەر پەرلەمانتارێکی ئەو خولە دابین دەکرێ ئامادە نیم وەریان گرم و ڕەتی دەکەمەوە.  

جەلال  پەرێشان ڕاشیگەیاند بائێمەش وەک وڵاتان و ناوچەکانی دیکە پەرلەمانتارانمان سادە بن و  کارو کردارمان بۆ گەلەکەمان بێت لەخزمەت دەنگدەرانمان دابین 


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad