English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەکی بەهێز چەند شارێکی کوردستانی هەژاند
2018-11-06 [05:15 AM]

ZNA-هەولێر


بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی دا.

بەپێی زانیارییەکان، سەنتەری بوومەلەرزەکە لە ناوچەی تازە ئابادی سەنتەری شارۆچکەی سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە و لە شاری هەڵەبجەش لە باشووری کوردستان هەستی پێ کراوە.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر 12:2 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 6/11/2018 بە گوڕیی 4.4 پلەی رێختەر و لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر، رووی داوە.

میدیاکانی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، کە کاریگەریی بوومەلەرزەکە گەیشتووەتە شاری جوانڕۆش و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانەوە بەردەست نییە.





ئەم هەواڵە 6097جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad