English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچەی فەرمانبەران لە پڕۆژەی بودجەدا بێ پاشەکەوت داندراوە
2018-11-06 [06:18 AM]

​ZNA – هەولێر


بەپێی زانیارییەكانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی هەرێمی کوردستاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بێ پاشەکەوت داندراوە.

نەورۆزقازی، سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان بە باسی راگەیاند: پلانی حکوومەت ئەوەیە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە بە یەکجاری هەڵبگرێت و دەشڵێت:" لە پاڵ هەڵگرتنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچە بە بێ پاشەکەوت دەبێت لە بودجەی 2019ی هەرێمی کوردستان بودجەیەکیش دابندرێت بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە پاشەکەوتی مووچە بۆ ئەوەی دڵنیایی بدرێـە مووچەخۆران".

روونی کردەوە سەرۆکی حکوومەت و جێگرەکەی چەند جارێک دڵنیاییان داوە پاشەکەوتی مووچە نافەوتێت و دەدرێتەوە" بۆ جێبەجێکردنی ئەو دڵنیاییە دەبێت لە بودجەی 2019 بڕگەیەک هەبێت بڕێک پارەی پاشەکەوت بدرێتەوە مووچەخۆران".

پێشووتر پەروین نوری، بەرێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە هەمان سەرچاوەی راگەیاندبوو:" پەیوەست بەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2019 هەڵبگیرێت یان چۆن بدرێتەوە، ئەوە دەوەستێتە پێگەی کورد لە حکوومەتی عێراق و پرسی ناردنی بەشە بودجەی تەواو".

د. ئەحمەد سەفار، پسپۆڕی بواری دارایی و پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق گوتی:  ئەگەر بودجەی 2019 خواستەکانی کوردی تێدا جێگیر بکرێت ئەوە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران نامێنێت، پێشووتریش خۆم لەگەڵ سیستەمی پاشەکەوتی مووچە نەبووم، رێکاری تر هەبوو دەکرا بگیرێتە بەر،ئێستاش ئەگەر بودجەی کوردستان بکرێتە 14 تریلیۆن دینار ئەوە بە دڵنیایی پاشەکەوت نامێنێت".

بەپێی زانیاریەکان بۆ هەر مانگێکی مووچەی فەرمانبەران بڕی 880 ملیار دینار داندراوە، ئەوەش ئەو بڕە پارەیە کە مووچەی تەواوی هەرێمی کوردستانە بە بێ پاشەکەوتی پێ دابین دەکرێت.

رۆژی ٣ی شوباتی ٢٠١٦ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کورستان بڕیاری لە پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران دا، کە پاشەکەوتکردنەکە لە ١٥% دەستی پێ دەکرد تاوەکو ٧٥%، بەڵام لە ئاداری 2018دا حکوومەت پاشەکەوتی مووچەی بە رێژەیەکی زۆر کەم کردەوە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ملیۆنێک و 380 هەزار کەس مووچە وەردەگرێت کە 683 هەزاریان فەرمانبەرن.

 





ئەم هەواڵە 4387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad