English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەت بەمەرج مۆڵەت بە فەرمانبەران دەدات
2018-11-06 [07:01 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە چەند مەرجێك مۆڵەتی خوێندن بە فەرمانبەران دەدات، بەڵام دەبێت فەرمانبەر پسپۆڕیەتیەكەی بگونجێت لەگەڵ ئەو فەرمانگەیەی كەوا كاری بۆ دەكات.

نەزهەت سالح، راوێژكاری قوتابیان و خوێندنی باڵا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بۆ پێدانی مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران بە پێی ماددە 50ی یاسای خزمەتی شارستانی مامەڵە بكرێت و مۆڵەتی خوێندن بەو فەرمانبەرانە بدات".

بە پێی ماددە 50ی ئەو یاسایە وەزیری پەیوەندار بە رەزامەندی وەزیری دارایی بۆی هەیە مۆڵەتی خوێندن بداتە فەرمانبەر بۆ ماوەی دوو ساڵ بە مووچەی تەواو، بەو مەرجەی سێ ساڵ خزمەتی تەواو كردبێت، هەروەها ئەوەی پێنج ساڵ خزمەتی هەبێت بۆی هەیە دوو ساڵی تریش مۆڵەت وەربگرێت.

ئەو راوێژكارەی ئەنجومەنی وەزیران روونی كردەوە، مەرجێكی پێدانی مۆڵەتی خوێندن ئەوەیە كە دەبێت ئەو وەزارەتەی فەرمانبەرەكەی تیایە پێویستیان بەو پسپۆڕیە هەبێت كەوا فەرمانبەرەكە بۆی دەخوێنێت، " بەپێی رێنماییەكە دەبێت فەرمانبەر پسپۆڕیەتیەكەی بگونجێت لەگەڵ ئەو فەرمانگەیەی كەوا كاری بۆ دەكات بۆ نمونە كەسێك لە وەزارەتی كشتوكاڵە ناكرێت ئەو كەسە بچێت لە بوارێك بخوێنێت كەوا دووربێت لەكارەكەی".

نەزهەت سالح، گوتیشی:" ئەوانەی پێشوو ناونیشانیان دەگۆردرێت و بڕوانامەكەیان بۆ ئەژمار دەكرێت و دەرماڵەی ئەو بڕوانامەشیان پێ دەدرێت كە بە دەستیان هێناوە، بۆ مۆڵەتی تازەش ئەوە بە پێی یاسای خزمەتی شارستانی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.





ئەم هەواڵە 9259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad