English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راھێنەرێکی بەناوبانگ ریال مەدرید رەتدەکاتەوە
2018-11-06 [10:38 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی ریال مەدرید لە دوای دوورخستنەوەی راھێنەر لوپیتگی بە دوای راھێنەرێکی بەناوبانگ دەگەڕێت بۆ ئەوەی سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، ماوریسیۆ پۆکیتنیۆ راھێنەری یانەی تۆتنھام رەتیکردۆتەوە ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید وەربگرێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پۆکیتینۆ  بەبەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی راگەیاندوە کە لەگەڵ یانەی تۆتنھام بەردەوام و نایەوێت سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بڕی ١٥ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینییان وەک مووچەی ساڵانە پێشکەش بە پۆکیتینۆ کردبووە لەبەرامبەر وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدرید ئەمەش دوو ئەوەندەی مووچەکەی ئێستایەتی لە تۆتنھام بەڵام پۆکیتنیۆ ھەر رازی نەبوو. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad