English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا: لەمەودوا کارەبای زیاتر بە ھاوڵاتیان دەدەین 
2018-11-06 [12:59 PM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢ ھەزار و ٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم ھێنراوە و لە چەند مانگی داھاتووشدا گۆڕانکاری لە بەرھەمھێنانی کارەبا روو دەدات، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست پێبکات بە زیادبوونی لە ٢٣٠٠ مێگاوات دەبێتە ٣٥٠٠ مێگاوات.

وەزارەتی کارەبا لەڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە وەزارەتی کارەبا بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەماوەی چەند مانگی رابردووی ساڵی ٢٠١٨ توانیویەتی بە تێکڕا ٢٣٠٠ مێگاوات کارەبا بەرھەم بھێنێت و دابەشی بکات بە سەر ھاوبەشانی کارەبا.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا گۆڕانکاری لە بەرھەمھێنانی کارەبا روودەدات بە ھۆی زیادبوونی رێژەی بەرھەم ھێنانی گازی سروشتی لە گێڵگەکانی (کۆرمۆر و خوڕمەڵە) کە پێشبینی دەکرێت بەرھەمھێنانی کارەبا بە چەند قۆناغێک لەئایندەیەکی نزیکدا دەستپێبکات بە زیادبوونی لە ٢٣٠٠ مێگاوات دەبێتە ٣٥٠٠ مێگاوات، بەمەش بەرھەمھێنانی کارەبا  بە رێژەی لە ٥٠% بەرەو زیادبوون دەچێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت و ھاووڵاتیان سوودمەندی سەرەکی دەبن.
وەزارەتی کارەبا ڕوونیکردووەتەوە، وەزارەتی کارەبا بەپێی بەرنامەی دارێژراو دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی (پرۆژەی تۆری زیرەک) کە یەکسانی دەبەخشێت بە ھاووڵاتیان لە سوودی کارەبا ئەم پرۆژەیە تاکو کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ بە پێی پلانێکی وەزارەت جێبەجێدەکرێت و کارەبای بە فیڕۆچوو کە رێژەکەی لە نێوان ٢٥% - ٣٠% کارەبای بەرھەم ھێنراوە دەگەڕێتەوە ناوتۆڕی کارەبای نیشتمانی و ئەم زیادەیەش جارێکی تر ھاووڵاتیان لێی سوودمەند دەبن.


ی.ا





ئەم هەواڵە 4339جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad