English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج خۆراكی سیحری بۆ له‌ناوبردنی چه‌وری خوێن
2018-11-06 [12:03 PM]

هەولێر _ ZNA



بۆ ئه‌وه‌ی دڵێكی ته‌ندروستت هه‌بێ و بۆڕییه‌كانی خوێن به‌ ته‌واوی له‌ چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌بوو پاك بكه‌یته‌وه‌، كه‌ به‌رپرسن له‌ گواستنه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌ی خوێن بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌، پێویسته‌ زۆر به‌ وریاییه‌وه‌ چاودێری ته‌ندروستیت بكه‌یت، چونكه‌ جه‌ڵته‌ و زۆر كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌ خواره‌وه‌ پێنج خۆراكی سیحریتان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه‌ چه‌وری ناو بۆڕییه‌كانی خوێن ڕاده‌ماڵێ و له‌ مه‌ترسییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری دوورتان ده‌خاته‌وه‌.

یه‌كه‌م: سیر،  ده‌نكێك سیر بخه‌ ناو خۆراكی ژه‌مه‌كانت، ئه‌مه‌ به‌ باشترین و خێراترین ڕێ داده‌نرێ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن، پزیشكان و زانایانی ئه‌ڵمانیا دووپات له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ خواردنی سیر كۆڵیستڕۆڵی خراپی ناو خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه‌ و چه‌وری كه‌ڵه‌كه‌ بوو ڕاده‌ماڵێ و دڵ ته‌ندروست ده‌كات و له‌ مه‌ترسییه‌كان دوورتان ده‌خاته‌وه‌.

دووه‌م: هه‌نار، ڕێژه‌یه‌كی زۆر بۆلیفینۆل و ڤیتامین C و دژه‌ ئۆكسید له‌ پێكهاته‌ی هه‌نار هه‌یه‌، یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسیدی نیتریك كه‌ شاده‌ماری دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن ده‌پارێزێ و ڕۆیشتنی خوێن خێرا ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ش وا ده‌كات بۆڕییه‌كان پاك ببنه‌وه‌.

سێیه‌م: ماسی سه‌له‌موون،  ڕێژه‌یه‌كی زۆر ترشه‌ چه‌وری ئۆمێگا3ی تێدایه‌، هه‌وكردنی بۆڕی و مولووله‌كانی خوێن له‌ناو ده‌بات و خوێن پاك ده‌كاته‌وه‌ و ئاستی كۆلیستڕۆڵی خراپ داده‌به‌زێنێت.

چواره‌م: زه‌رده‌چه‌و، بۆ خواردنه‌كانت زیادی بكه‌، چونكه‌ ده‌بێته‌ یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزی پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن، ڕێ له‌ هه‌وكردن ده‌گرێ و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات.

پێنجه‌م: زه‌یتی زه‌یتوون، زۆر به‌ سووده‌ بۆ دڵ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر دژه‌ ئۆكسید و پێكهاته‌ی بۆلیفینۆلی تێدایه‌ كه‌ دڵ ته‌ندروست ده‌كه‌ن و كۆلێستڕۆڵی خراپ له‌ ناوده‌بات.





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad