English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی ترێ دەزانی
2018-11-06 [01:10 AM]

هەولێر _ ZNA


 

ترێ  میوەیەكی خۆشه‌ كە ڤیتامینەكانی A , B , C لە ناو دایە و هەروەها ڕادەیەكی بەرچاوو لە مەنگەنسیۆم ، كالسیۆم ، ئاسن ، فۆسفۆر ، پتاسیۆمی لە ناو دایە .

ئەم میوەیە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی قەبزی ، كەم خوێنی ، ڕۆماتیزیم و تەنانەت بۆ پێشگرتن لە شێرپەنجەش بەسوودە .

ترێ  هەم لاواز و هەم یش قەڵەو كەرەوەیە .

بەمجۆرە كە ئەگەر سەر لە بەیانی هەتا نیوەڕۆ بە تەنیایی ترێ بخۆن ، ئەوا بۆ لاوازبوونەوە بەسوودە و ئەگەریش لە گەڵ خواردن بخورێت ، ئەوا قەڵەوی بەدواوەیە .

هەروه‌ها نابێ دوای خواردنی ترێ ئاووی سارد بخۆنەوە ، چونكە تووشی ژانی دڵ  دەبن .

ترێ  پاك كەرەوەی خوێنە و شه‌كری خوێن ڕێك ده‌خات ، ئەو كەسانەی شه‌كری خوێنیان لە خواروویە ، دەتوانن ترێ بخۆن . هەر بۆیەش هەوڵ بدە ڕۆژانە ترێ بخۆن .

ترێ دژە شێرپەنجەیە و هۆكارەكەشی بۆ تایبەتمەندی پاككەرەوی دەگەڕێتەوە .

ترێ پۆتاسیۆمێكی زۆری لەناو دایە كە بۆ بە هێزكردنی جەستە بەسوودە . نەخۆشەكانی عەسەب و دڵ دەتوانن لە ئاووی ترێ و سێو بخۆنەوە کە بەسوودە بۆیان .

ترێ بۆ سەلامەتی دڵ ، ڕیخۆڵە و گورچیلە بەسوودە و كێشەكانی تایبەت بە قەبزی چارەسەر دەكات كە بریتین نه‌بوونی ئاره‌زوی خواردن ، ژانەسەر ، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم كە بە خواردنەوەی ئاووی ترێ چارەسەر دەبن .





ئەم هەواڵە 730جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad