English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوای ئیدانەكردنی گەمارۆكانی ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات
غلامعلی خوشرو، نوێنەری ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
2018-11-06 [01:20 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران داوا لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كار بۆ ھەڵوەشاندنەوەی  گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بكات.

غولامعەلی خوشڕوو، نوێنەری ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر وڵاتەكەی بە تاكلایەنە و نایاسایی ناو دەبات و داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گەمارۆكانی ئەمریكا ھەوڵ بدەن.

خوشروو لە نامەیەكدا بۆ ئانتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاندووە، بڕیارەكانی ئەمریكا لە دەرەوەی یاسا نێودەوڵەتییەكاندان و پێویستە نەتەوەیەكگرتووەكان لەدژی بوەستێتەوە ھەروەھا داوای ھەڵوێستی جیدییش لە بەرانبەر ئەمریكا و گەمارۆكانی بۆ سەر ئێران دەكات.

 





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad