English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەکدارانی جوادیی خوازی کامیرۆن دەیان قوتابیان رفاند
قوتابیانی کامیرۆن/ ئەرشیڤ
2018-11-06 [01:36 AM]

ZNA - هەولێر


لانی کەم ٧٩ قوتابی لەلایەن چەکدارانی جودایخوازی کامیرۆنەوە رفێندران.

لەگەڵ ئەم قوتابیانە سێ کارمەند و مامۆستای قوتابخانەکەش لە گوندێکی نزیک لە شاری بامێندا رفێندران. مندالە رفێدراوەکان تەمەنیان لەنێوان ١١ بۆ ١٧ ساڵدایە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەنتەرنێتدا بڵاو کراوەتەوە چەکدارەکان خۆیان بە کوڕانی ئامبا دەناسێنن کە سەر بە گرووپی جودایخوازی "ئامبازۆن"ن کە دەیانەوێت لە هەرێمە ئینگلیزی زمانەکانی باکوور و رۆژئاوای و باشووری وڵات دەوڵەتی ئامبازۆن دابمەزرێنن. ئەوان دەڵێن تەنیا بە مەرجێک منداڵەکان ئازاد دەکەن کە ئامانجیان بۆ درووستکردنی دەوڵەتەکەیان بەدی بێت. پێکهاتەی ئینگلیزی زمانی کامێرۆن بەردەوام رەخنەی لە حکومەتی کامێرۆن گرتووە بەوەی ئەوان پەراوێز دەخات و لە خۆپێشاندان و توندوتیژییەکانی لەسەر ئەم پرسە روویان داوە، بە سەدان کەس کوژراون. 

زۆرینەی خەڵکی کامێرۆن بە زمانی فەڕەنسی دەدوێن.

 





ئەم هەواڵە 6037جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad