English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا دەیهەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە عێراق بمێنێتەوە
2018-11-06 [04:53 AM]

ZNA - هەولێر


به‌هۆی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا داوا دەکات، هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی چەندین ساڵی دیکە لە عێراق بمێننەوە.

راپۆرتێکی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی مەترسییەکانی گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان، پێویستە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەندین ساڵی دیکە لەو وڵاتە بمێننەوە.

راپۆرتەکە باسی لەوەشکردووە، هێزەکانی عێراق نەگەیشتوونەتە ئەو ئاستەی بە تەواوی وڵاتەکەیان لە مەترسی تیرۆر بپارێزن، بۆیەش مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە پێویستە.

راپۆرتەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەکاتێکدایە، کە لایەنە شیعەکان داوا دەکەن، ساڵی داهاتوو ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق پاشەکشە پێبکات.

 





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad