English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەك لە هاتووچۆی هەولێر لەبارەی رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كه‌ى شه‌قامی 120مه‌تری
2018-11-07 [06:00 AM]

ZNA-هەولێر


گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕاگەیاند، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌، له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری ئۆتۆمبێلێك به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ و ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كه‌ خۆی كێشا به‌ستونی ڕاگری هێماكانی هاتووچۆی گیانی له‌ده‌ستدا.

فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 6 ى 11 ى 2018   له‌سه‌ر شه‌قامی 120مه‌تری نزیك دووریانی ڕێگای شه‌قلاوه‌ ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ی تایبه‌ت ،  به‌هۆی تیژڕۆییه‌وه‌ و ته‌ڕبونی شه‌قامه‌كه‌ به‌ئاوی بارانه‌وه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و خۆی كێشا به‌ستونی ڕاگری هێماكانی هاتووچۆی رێگانیشانده‌ری شه‌قامه‌كه‌ و له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت، سه‌یركردنی وێنه‌كان ودیمه‌نی ڕووداوه‌كه‌ به‌داخه‌وه‌ یه‌ك راستی ده‌سه‌لمێنێت ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌خێراییه‌كه‌ له‌م كه‌شه‌ باراناویه‌ش له‌راده‌به‌ده‌ربووه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خێرایی زۆر نه‌بێت ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ به‌م شێوه‌یه‌ تێكناشكێت.

گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت، داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌پابه‌ندی رۆیشتن بن به‌م خێراییه‌ی كه‌دیاریكراوه‌ به‌هێماكان ،  ئه‌گه‌ر  كه‌شه‌كه‌ باراناوی بوو ئه‌وا خێراییه‌كه‌یان زۆر كه‌متر بكه‌نه‌وه‌.

 

1

 

11





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad