English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە 
2018-11-07 [02:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک مەسعوود بارزانی پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوور مریەمی قازی بڵاوکردەوە.

پرسەنامەکە بۆ خانەوادەی قازی نووسراوە و تیایدا ھاتووە "ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی خەمباری کردم".
سەرۆک بارزانی نووسیویەتی "لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵکی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی کوردی لە زانکۆی کوردستان - سنە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم".

ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی قازی
ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری بەھەڵوێست و نیشتمانپەروەر، خاتوو مریەمی قازی، خەمباری کردم.
لەم بۆنە خەمناکەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئەنجوومەنی ئەدەبیی مەھاباد و خەڵکی خۆشەویستی مەھاباد و مامۆستا و قوتابیانی بەشی کوردی لە زانکۆی کوردستان - سنە، دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە ڕوحی مریەم خانم بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی ھەموولایەک بدات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەسعود بارزانی
٧ی١١ی٢٠١٨
 





ئەم هەواڵە 5377جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad