English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پزیشكێك: باسی له‌وزه‌تێن و جۆره‌كانی دەکات
2018-11-08 [10:20 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پزیشكی پسپۆر عمار محمد صالح جاف تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس گوتی : لەوزەتین کاری بەرگری و پاراستننە بە شێوەیەکی نایاب، وە لەوزەتین لەش دەپارێزی لە میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان کە لە رێگای کۆئەندامی هەناسەوە دەیگاتێ .


بریتی یە لە دوو پێکهاتەی شانەی (الليمفاوية) دابەش بوون لە هەردوو لای قورگ، وە بریتی یە لە هێلی پاراستن دژ بە نەخۆشیەکان وە هەروەها یەکێکە لە بەرهەمهێنانی خانەکانی خرۆکەکانی سپی خوێن کە یارمەتی دەدات لەش بپارێزی لە هۆکارەکانی نەخۆشی، وە کاری لەوزەتین کاری بەرگری و پاراستننە بە شێوەیەکی نایاب.

وە لەوزەتین لەش دەپارێزی لە میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان کە لە رێگای کۆئەندامی هەناسەوە دەیگاتێ، وە ناهێلێت تێپەرببێت بۆ ناو لەش، وە هەروەها لەوزەتین دوچاری هەوکردن دەبێ بەهۆی بەرکەوتنی بەو میکرۆب و ڤایرۆسانە، وە قەبارەی لەوزەتین لە گەورەترین ڕادەیە لە کاتی بالغ بوون دواتر دیار نامینێ.


جۆرەکانی هەوکردنی لەوزەتین :- 

سێ جۆری سەرەکی لە هەوکردنی لەوزەتین هەن کە بریتی یە لە: -

- هەوکردنی زۆر بەتین: نیشانەکانی بەردەوام دەبێت بۆ ماوەی سێ تا چوار رۆژ وە زۆر جاریش دەمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە.

- هەوکردنی لەوزەتینی دووبارەبووە: نەخۆشەکە چەند جارێک دووچاری ئەو هەوکردنە دەبێتەوە لە ساڵیکدا.

- هەوکردنی لەوزەتینی بەردەوام: نەخۆشەکە دوچاری نیشانەکانی هەوکردنی قورگ یان بۆنی ناخۆش یان هەوکردنی لەوزەتین دەبێتەوە و وە ناشزانێت هۆکاری ئەم ئێش و ئازارە بەردەوامە چییە.

 

 

 

 


لانه‌ ناصح به‌رزنجی

 





ئەم هەواڵە 1210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad