ZNA - هه‌ولێر
پۆلسی گومرگی میسری كرده‌وه‌یه‌كی به‌قاچاخبردنی چوار پارچه‌ی په‌رده‌پۆشی كه‌عبه‌ی شكست پێهێنا كه به نیاز بوو له رێگه‌ی به‌نده‌ری ده‌ریای دمیات بۆ مه‌غرب ببرێت.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به شوێنه‌واری سه‌رده‌می ئیسلامی له میسر ئاشكرای كرد، چوار پارچه‌ی په‌رده‌پۆشی كه‌عبه له‌ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵ و خاشاك بووه، بڕیار بوو به قاچاخ بۆ مه‌غریب ببرێت، ئه‌و ته‌نه‌كه خرایه ژێر ده‌زگای پشكنین به تیشك ده‌ركه‌وت ماده‌ی چڕی جیاواز جیاوازی تێدا بووه.
دوای ئه‌وه‌ی گومرگی میسری تهنهكهكهیان كرده‌وه و ته‌خته‌و كورسی جۆراوجۆریان لابرد و چوار پارچه‌ی چنراو و نهخشێنراویان دۆزیه‌وه كه به داوی كانزایی و به قه‌باره‌ی جیاواز ئایه‌تی قورئانی له‌سه‌ری نوسرا بوو هه‌روه‌ها ژماه‌یه‌كی سنی نه‌خشێنراو به ئایه‌تی قورئانی ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیرا.



ئەم هەواڵە 6880جار خوێندراوەتەوە |