English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابیانی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى کوردستان وەرگیران
2018-11-08 [02:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ناوەندى وەرگرتن لە دیوانى وەزارەت ڕەزامەندى لەسەر وەرگرتنى (441) قوتابی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان نیشاندا.

له‌میاره‌یه‌وه‌ عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونکردنەوەى زیاترى لەوبارەیەوە داو ڕایگەیاند: ماوەى چوار ساڵە وەزارەتەکەمان لەسەر ڕاسپاردەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کارئاسانى تەواوى کردوە بۆ وەرگرتنى قوتابیان ناوچە دابڕێندراوەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان، بەتایبەت ئەو قوتابیانه‌ی لە قوتابخانە کوردییەکان دەخوێنن.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ده‌رگای پێشكه‌شكردنی بۆ ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ له‌ به‌شی خوێندنی كوردی له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه‌، له‌ رێگه‌ی نوسینگه‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچوان داواكارییان پێشكه‌شكرد، به‌گه‌یشتنی لیستی پێشكه‌شكاران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن وردبینی ته‌واو له‌سه‌ر داخوازیه‌كانیان كرا، له‌ ئه‌نجامدا " بۆ ئەمساڵیش وەزارەتەکەمان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر وەرگرتنى (441) قوتابی شارى کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان" لەزانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان بەهەمان پێوەر و کۆنمرەى وەرگیراوى قوتابیانی هەرێم بۆ ساڵى خوێدنى (2018-2019).

لە کۆتایشدا، عەباس ئەکرەم داواى لە قوتابیان کرد لە زوترین کاتدا سەردانى نوسینگەى کەرکوک-ى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ دەستکردن بۆ ڕایكردنی مامەڵەى وەرگرتن لە زانکۆکانیان.

بۆ بینینی لیستی ناوی وه‌رگیراوان كلیك (لێـــــره‌) بكه‌





ئەم هەواڵە 1513جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad