English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
            مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن ده‌كات
2018-11-08 [02:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئەمڕۆ 8/11/2018 مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە هندریك ڤان دیفێڵد، باڵیۆزی بەلجیكا لە عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیداره‌ دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نگژه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق تاوتوێكرا.

له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان به‌ كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان كرده‌وه‌، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی گرووپی تیرۆریستی. له‌وباره‌وه‌ مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌ بایه‌خی چاره‌سه‌ركردنێكی بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كێشه‌ و كه‌موكوڕییه‌كان له‌ ناوچه‌ رزگاربووه‌كان كرده‌وه‌ به‌و پێیه‌ی ده‌بێته‌ زه‌مینه‌یه‌كی باش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.

ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداری نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی رێكخستنه‌وه‌ و تێكه‌ڵاوكردنه‌وه‌ی لیواكانی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌وه‌ی له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق پێشبینی ده‌كرێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

 

 





ئەم هەواڵە 1480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad