English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا: رووسیا بۆ لێدانی پێگەكانی ئێران لە سووریا ھاوكاریی ئیسراییل بكات
2018-11-08 [03:59 AM]

​ZNA - هەولێر


جەیمز جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا رایگەیاند، واشنتۆن لە ھەوڵی گەیشتن بە رێگەچارەیەكی درێژخایەن بۆ چارەسەری پرسی سووریا و كۆتایی ھێنان بە دەستێوەردانە دەرەكییەكان لەم وڵاتەدایه.

ئەمریکا داواش لە رووسیا دەكات بۆ لێدانی پێگەكانی ئێران لە سووریا ھاوكاریی ئیسراییل بكات.

جێفری دەڵێت، جێگیربوونی بنكە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا بۆ سەر ئیسراییل مەترسییە و ھۆكاری ناسەقامگیری دۆخی سووریایە، بۆیە ئەمریكا لە نیگەرانییەكانی ئیسراییل تێدەگات و پشتیوانیشی لێدەكەین. مانگی رابردوو رووسیا رایگەیاند، سیستەمی موشەكی ئێس ٣٠٠ی رووسی رادەستی سووریا كردووە، ئەمەش نیگەرانی ئیسراییل و ئەمریكای لێكەوتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad