English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ینه‌وا... خه‌ڵاتێكی 10 ملیۆن دیناری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ده‌ده‌ن
2018-11-09 [01:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ شاری موسڵ، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، 10 ملیۆن دینار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ته‌رخان كراوه‌ كه‌ هه‌واڵی بوونی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ پارێزگاكه‌ ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا لیوای روكن ئه‌حمه‌د جبوری رایگه‌یاند، بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك و زانیارییه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ر شوێنی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێكراو یان بۆمبێكی به‌جێهێڵراو یان زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ هه‌ر شوێنێك بۆمبڕێژ ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ گه‌رمه‌كانی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بكه‌ن.

جبوری وتیشی، ئه‌وانه‌ی بۆمبڕێژكراوێك یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌ی ده‌كه‌ن، هه‌واڵ بدات، خه‌ڵاتێكی 10 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ته‌واو كار له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سی په‌یوه‌ندیكه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

لە گەڕەکی مووسڵ جەدیدە کە دەکەوێتە بەری رۆژئاوای شاری مووسڵ تەقینەوەیەک لەبەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا  لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی مینڕێژکراو روویدا و بەهۆیەوە شه‌ش کەس كوژران و 10 كه‌سی دیکەش برینداربوون.

لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوودا، سێ تەقینەوە لە مووسڵ روویداوە و بەهۆیانەوە چەندین هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

.





ئەم هەواڵە 1384جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad