English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: پلانی هێرشی سەربازیمان بۆسەر ئێران نییە، بەڵام سزاى نوێ و توندتر بەرێوەیە
2018-11-10 [06:08 AM]

ZNA-هەولێر


راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلان دانانێت بۆ پرۆسەیەکی سەربازیی لەدژی ئێران، ئەگەر هاتوو ئێران لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکشێتەوە.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لە وەڵامی پرسیارێک ئایا واشنتن چاوەڕێی سیناریۆی سەربازیی دەکات، ئەگەر هاتوو تاران لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی  بکشێتەوە؟ لە وەڵامدا بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند: "پلانەکانمان ئەوەی تێدانییە، بەڵام سزاى نوێ و توندتر بەرێوەیە. سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، پێیوانییە تاران بەنیازبێت لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکشێتەوە".

بۆڵتن، ئاماژەشی بەوە کرد، "پێموایە ئێران لەئێستادا پابەند نییه‌ بە رێککەوتننانەی ئەتۆمی" هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت، "به‌ڵگه‌ی باشمان بینیوه‌ كه‌ ئێران به‌ كردار سنووری ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌دووریشی نابینین به‌ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ پێشێلی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ بكات".





ئەم هەواڵە 3040جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad