English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مافی پەنابەری نادرێت بەوانەی بە نایاسایی لە سنووری مەکسیکەوە ده‌چنه‌ ئەمەریکاوە
2018-11-10 [08:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ دوێنێ هەینی بەپـێی ئەو دەسەڵاتەی هەیەتی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکە، ئەوەی پـێشتر بەکاریهێنا بۆ قەدەغەکردنی گەشتی هاوڵاتیانی ژمارەیەک وڵات بۆ ئەمەریکا بڕیارێکی واژوکردووە کە ڕێگە نەدرێت بەوانەی بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورەکانی ئەمەریکا لەگەڵ مەکسیک دێنە ناو وڵاتەکەوە داوای مافی پەنابەری ده‌کەن، دەڵێت ئەو دەیەوێت خەڵکی بە ڕێگەیەکی یاسایی بێنە ناو ئەمەریکاوە.

ئەم بڕیارەی ترامپ پاش ئەوە دێت کە کاروانی بە کۆمەڵی کۆچبەران لە وڵاتانی ئەمەریکای ناوەڕاستەوە بە پێ بەرەو باکور دێن بە ئامانجی گەیشتن بۆ ئەمەریکا، بەڵام کاربەدەستان دەڵێن بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت بەسەر هەر کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی بێتە ناو ئەمەریکاوە.

دەشڵێن مەبەست لە بڕیارەکە ئەوەیە ئەوانەی خوازیاری پەنابەرین ڕوو لە دەروازە فەرمیـیەکان بکەن تاوەکو وەڵامی خێرایان دەستبکەوێت، ئەمەش لە بری ئەوەی هەوڵبدەن لە پشت دەروازەکانەوە خۆیان بە وڵاتەکەدا بکەن.

بەڵام لە دەروازەکان چەندان ڕیزی درێژی کۆچبەران وەستاون، ئەمەش وەها لە کاربەدەستانی دەزگای کۆچبەری ئەمەریکا دەکات داوای هەندێک لەو کۆچبەرانە ڕەتبکەنەوە و جارێکی دیکە داوای مافی کۆچبەری پـێشکەش بکەنەوە.

درێژی سنووری نێوان ئەمەریکا و مەکسیک نزیکەی 3200 کیلۆمەترە و بەردەوام پاسەوانانی سنوور چاودێری چڕی ناوچە سنووریـیەکانی باشوری وڵاتەکە دەکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 2584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad