English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داواکاریی به‌ ھه‌رێم بوونی به‌سره‌ سه‌رھه‌ڵده‌داته‌وه‌
2018-11-10 [08:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ هه‌ینی ژماره‌یێک‌ له‌ چالاکوانانی شاری به‌سره‌ خۆپیشاندانیان دژ به‌ درێژه‌کێشانی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی به‌سره‌ ئه‌نجام دا و تیایدا داوای به‌ ھه‌رێم کردنی پارێزگاکه‌شیان کرد.

خۆپیشانده‌ران دروشمی دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌نده‌ڵییان به‌رز کردبوووه‌وه‌ و ڕایان‌ده‌گه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عێراق مافه‌کانی ھه‌رێم له‌ مافه‌کانی پارێزگا زیاترن و به‌سره‌ش ھه‌موو مه‌رجێکی بوون به‌ ھه‌رێمی تیایه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌ته‌کانی خۆیان بابه‌ته‌که‌ ون ده‌که‌ن.

ھاوکات خه‌ڵه‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پارێزگای به‌سره‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: پرۆژه‌ی به‌ ھه‌رێم کردنی به‌سره‌ تا ئێستاش ماوه‌، بابه‌ته‌ دژ به‌ ده‌ستوور نییه‌، ده‌مانه‌وێت وه‌ک ھه‌رێمی کوردستان به‌سره‌ش بکرێت به‌ ھه‌رێم و مافه‌ زه‌وتکراوه‌کانی بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌.

به‌پێی ده‌ستووری عێراق، ھه‌ر پارێزگا یان چه‌ند پارێزگایێک ده‌توانن به‌ ده‌نگی دوو له‌ سێی دانیشتوووانیان داوای بوون به‌ ھه‌رێم بکه‌ن و دانیشتوووانی پارێزگای به‌سره‌ زیاد له‌ ٣ ملیۆن که‌سن و ٩٪ی ژماره‌ی دانیشتوووانی عیراق پێکده‌ھێنن.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 5488جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad