English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌رویج: پێدانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌ سعوودیه‌ ده‌وه‌ستێنین
2018-11-10 [09:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ئین ئێریكسه‌ن سۆرید به‌ ته‌له‌ڤزیۆنی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی NRK راگه‌یاند، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دوا ره‌وشی ئه‌و جه‌نگه‌ی یه‌مه‌نی گرتۆته‌وه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی نوێی په‌یوه‌ندیدار به‌ پیشه‌سازی به‌رگری ناده‌ین به‌ سعوودیه‌.

ئین ئێریكسه‌ن سۆرید ئه‌وه‌ی روون نه‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی تا چه‌ند په‌یوه‌ندی به‌ كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقچی-یه‌وه‌ هه‌یه‌.

مانگێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندبوو تاكو به‌ ته‌واوی ئه‌نجامی چۆنێتی كوشتنی خاشقچی ده‌رنه‌كه‌وێت ده‌ستناكه‌نه‌وه‌ به‌ هه‌نارده‌كردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی بۆ ئه‌و وڵاته‌.

سویدیش لای خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو كه‌ وێڕای ئه‌م رووداوه‌ش به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بن له‌ فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌.

حوسییه‌كان كه‌ كوده‌تایان به‌سه‌ر حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ندا كردووه‌ و ده‌مێكی زۆره‌ ناسه‌قامگیری ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه‌، له‌ ئه‌یلوولی ٢٠١٤ه‌وه‌ تاكو ئێستا ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نعای پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌دا گرتووه‌. به‌شێك له‌ شاره‌كانی یه‌مه‌ن بوونه‌ته‌ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان سوپا و حوسییه‌كان.

هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی سعوودیه‌ له‌ ئاداری ٢٠١٥ه‌وه‌ پشتگیری حكوومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌كات.





ئەم هەواڵە 6103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad