English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کتێبێکی نوێ کەوتە بەردیدی خوێنەران 
2018-11-10 [10:14 AM]

ZNA- ھەولێر 



لەم ھەفتەیەدا بەرھەمێکی نوێ بە زمانی شیرینی کوردی بە کتێبخانەی کوردی زیاد بوو بە ناوی (ئەتەکێت و پڕۆتۆکۆل لە کار و بۆنەکاندا) کە لە لایەن نووسەر و رۆژنامەنووس، رسول ساڵح کاری نووسین و ئامادەکردن و وەرگێرانی بۆ کراوە. 

کتێبەکە لە ١٧٦ لاپەڕە و دووبەش پێکھاووە. 
بەشی یەکەم بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئەتەکیت لە خۆ دەگرێت و زۆربەی زۆری بابەتاکانی تایبەت بە ژیانی رۆژانە و بۆنە کۆمەڵایەتی و فەرمییەکان و چۆنیەتی ھەڵسوت لەگەڵ خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەخۆ دەگرێت و بەشی دووەم بە ناوونیشانی پڕۆتۆکۆڵ باس لە چۆنیەتی ڕێکخستنی بۆنە و مەراسیمە فەرمییەکان و پێشوازی و مانەوە و بەڕێکردنی شاندە فەرمییەکان دەکات. 
چۆنیەتی رێکخستنی کۆنگرە رۆژنامەوانی و چالاکی و پێشانگاکانیش بابەتی ترن، کە لەم بەشە باسیان لێوەرکراوە. 
ھەر لە بەشی دووەمی کتێبەکە باس لە یاسای ئاڵا و رێنمایی ئاڵا کە لە لایەن پارلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەسەند کراون خراونەتەڕوو و لە کۆتاییشدا یاسای تەشریفاتی پاشایەتی کە دوای ھەموارکردنەوەی تا ئێستا لە حکومەتی فیدرالی کاری پێدەکرێت، بۆ سەر زمانی شیرینی کوردی وەرگێردراوە. 
خانەی موکریانی بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە ئەرکی لە چاپدان و بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە. 
کاری دیزاینی بەرگ فوئاد خۆشناو و ھەڵچنینش سەردار سووسەیی ئەنجامیان داوە و لە چاپخانەی شەھاب لە ھەولیر بە چاپ گەیشتووە و ژمارەی سپاردنی ٧٤٩ی سااڵی ٢٠١٨ی پێدراوە و نرخی ٤ھەزار دینارە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 14155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad