English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: تۆماری ده‌نگی كوشتنی خاشقچیمان پێشكه‌شی سعودیه‌ و ئه‌مه‌ریكا و سێ وڵاتی دیكه‌ كردوه‌
2018-11-10 [10:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی تۆماری ده‌نگی كوشتنی رۆژنامه‌نوسی سعودی جه‌مال خاشقچی داوه‌ته‌ هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا.

ئه‌ردۆغان وتیشی، سعودیه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت بكوژی جه‌مال خاشقچی له‌نێو ئه‌و 15 كه‌سه‌ دایه‌ كه‌ به‌ر له‌ رۆژێك له‌ كوشتنی خاشقچی گه‌یشتنه‌ توركیا.

ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه‌، بکوژەکان بە دڵنیاییەوە لەنێو ئەم ١٥ کەسە یان ١٨ کەسەدان، هیچ پێویست ناکات لە شوێنی دیکە بەدوایاندا بگەڕێین.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ناو ئه‌و ١٥ كه‌سه‌دا، تیایاندا هه‌یه‌، ده‌زانێت بكوژ یان بكوژرانی خاشقچی كێن، ئیداره‌ی سعوودیه‌ به‌ هێنانه‌ قسه‌ی ئه‌و ١٥ كه‌سه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت له‌ ده‌رخستنی ئه‌مه‌دا.

 

ئاژانسه‌كان





ئەم هەواڵە 2635جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad