English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماکرۆن لەھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو 
2018-11-10 [10:39 AM]

ZNA- ھەولێر 



چەند  سەرچاوەیەکی تایبەت لە فەرەنسا رایانگەیاند ، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە ھەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو. 

بەپێی ھەواڵی میدیاکانی فەرەنسا، گروپێکی تیرۆرستی بەنیازبوون لە یادی سەد ساڵەی کۆتایی ھاتنی جەنگی جیھانی یەکەم ھێرش بکەنە سەر ماکرۆن و تیرۆری بکەن. 

پۆلیسی فەرەنسا  توانیوویەتی ئەم گروپە تیرۆرستیە دەستگیر بکات و لە لێکۆڵینەوەکان دانیان بە پلانەکەیان خۆیان ناوە کە بەنیازبوونە لە نێو ئاپۆڕای جەماوەر بە چەقۆ لە ماکرۆن بدەن و بیکوژن. 

پۆلیسی فەرەنسی رایگەیاندووە، ئەو کەسەی سەرپەرشتی ئەو گروپە تیرۆرستیە دەکات ھاوڵاتیەکی فەرەنسییە بەناوی جان بییر و تەمەنی ٦٢ ساڵ و پیشەی بزنسمان بووە. 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە| سۆمەرییە نیوز 
 





ئەم هەواڵە 7141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad