English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا پێدانی سوته‌مه‌نی به‌ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ وه‌ستاند
2018-11-10 [12:19 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سعودیه‌ و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وه‌ستاندنی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن كه‌ سعودیه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رێككه‌وتن، به‌م هه‌نگاوه‌ ناكۆكیه‌كی گه‌وره‌ی یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن كۆتایی پێهێنا كه‌ یه‌مه‌نی به‌ره‌و برسێتی برد.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند و واشنتۆنیش پشتراستی كرده‌وه‌.

هاوپه‌یمانان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌م دواییه‌ سعودیه‌ و وڵاتانی هاوپه‌یمانان توانای دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ فرۆكه‌كانی له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ زیاد كردوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا و به‌ راوێژ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له‌ ئه‌مه‌ریكا، به‌ داوای واشنتۆن، هاوپه‌یمانان پێدانی سوته‌مه‌نی له‌ ئاسمانه‌وه‌ بۆ فرۆكه‌كانی له‌ پرۆسه‌كانی یه‌مه‌ندا وه‌ستاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه‌ حه‌ده‌س ئاشكرای كردوه‌، سعودیه‌ كه‌شتییه‌كی فرۆكه‌هه‌ڵگری هه‌یه‌ و 23 فرۆكه‌ی بۆ دابینكردنی سوته‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه‌ له‌نێویاندا شه‌ش فرۆكه‌ی ئه‌یرباس له‌ شه‌ڕی یه‌مه‌ن به‌كار ده‌هێنێت و ئیماراتیش شه‌ش فرۆكه‌ی له‌ هه‌مان جۆر هه‌یه‌.

وتیشی، سعودیه‌ نۆ فرۆكه‌ی جۆری هه‌ركیۆلیز كه‌ی سی 130 هه‌یه‌ بواری به‌كارهێنانی هه‌یه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2605جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad