English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی دلخۆشکەر بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە    
2018-11-10 [12:57 PM]

ZNA- ھەولێر 



ئارنستۆ ڤالڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ یاری سبەی یانەکەی لەبەرامبەر ریال بیتس بانگھێشتی ھەردوو یاریزان لیونێل میسی و ساموێل ئۆمتیتی کردەوە. 


پزیشکانی یانەی بەرشەلۆنە رێگەیان بەھەردوو یاریزان میسی و ئۆمتیتی دا جارێکی دیکە لەگەڵ یاریزانەکان بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکان بکەنەوە. 

ئارنستۆ ڤالڤێردییش راھێنەری یانەی کەتەلۆنی بڕیاریداوە بۆ یارییەکەی سبەی لەبەرامبەر یانەی ریال بیتس کە بڕیاری کاتژمێر ٦,١٥ بە کاتی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت بەشداری بە ھەردوو یاریزان میسی ئۆمتیتی لە پێکھاتەی سەرەکی بکات. 

لەلایەکی دیکە ھەر یەکە لەیاریزانان ڤێرمایلین و کۆتینیۆ و وسامبەر و عوسمان دیمبلی بەھۆی پێکانەوە لە لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکان دوور خرانەوە. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad