English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جەمال خاشقچی پێش كوژرانی چی گوت
2018-11-11 [05:01 AM]

​ZNA - هەولێر


ڕۆژنامەیەكی توركی ئاشكرای دەكات، به‌ گوێره‌ی تۆماره‌ ده‌نگییه‌كان كه‌ له‌ده‌ست ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی توركیایه‌، روونده‌بێته‌وه‌ كە خاشقچی خنكێنراوه‌ و كیسێكیان خستووه‌ته‌ سه‌ری و هه‌ناسه‌یان نەماوە.

نه‌زیف كرمان، سه‌رۆكی به‌شی به‌ دواداچوونه‌كان له‌ رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی توركی، ئاشكرای ده‌كات، دوایین قسەكانی خاشقچی به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات، ده‌ڵێت: "من ده‌خنكێم، ئه‌و كیسه‌ له‌سه‌رم لابده‌ن، من فۆبیام هه‌یه‌"، ئه‌و قسانه‌ش دوایین گوته‌كانی خاشقچییه‌ كه‌ به‌ بكوژانی ده‌ڵێت.

ڕۆژنامەنووسە توركەكە ڕوونیشیكردەوە، ئه‌و تیمه‌ سعوودیه‌ له‌ ناو كۆنسوڵخانه‌ ته‌رمی خاشقچیان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌، كیسی نایلۆنیشیان راخستووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی خوێنی خاشقچی بكه‌ن.

ئەو گوتیشی، پارچە پارچە كردنی جه‌سته‌ی خاشقچی، له‌لایه‌ن پزیشكێكی پسپۆڕی توێكاری سعوودی بووه‌ به‌ناوی "سه‌ڵاح ته‌بیقی" و ماوه‌ی 15 خووله‌كی خایاندووه‌، دواتريش پارچه‌كانی جه‌سته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌، له‌ رێگه‌ی 5 جانتای گه‌وره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ گوازراوه‌ته‌وه‌.

جه‌مال خاشقچی  رۆژنامهنووسێكی شعودیەیە، ڕەخنەگری سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاتەیە‌، رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو, سه‌ردانی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد له‌ ئیستانبول، به‌ڵام داوتر هه‌واڵی كوژرانی بڵاوبووه‌وه‌.

س/شەفەق نیوز





ئەم هەواڵە 3316جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad