English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا دەكرێت بەپەلە حكومەتی نوێی عێراق پێكبهێنرێت
2018-11-11 [05:18 AM]

ZNA - هەولێر


هەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوەكەش بەیاننامەیەكیان دەركرد، داوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت نوێی عێراق.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای كۆبوونه‌وه‌یان، ھەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوای په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌نگدانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ كرد.

بە گوێرەی بەیاننامەكە لە به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوایانكردووە، له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019، ره‌چاوی ئه‌و پارێزگایانه‌ بكرێت، كه‌ به‌ هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

ھەر لەو كۆبوونەوە ھاوبەشەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق، دۆخی سنووری عێراق و سووریا، و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جموجۆڵه‌كانی داعش باسی لێوەكرا، له‌م رووه‌شه‌وه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان كراوەتەوە.

ھەر پەیوەست بەو پرسە بۆ پڕكردنەوەی پۆستی ئەو 8 وەزارەتەی كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی كە تائێستا وەزیرەكانیان دیار نەكراون، بڕیارە سبەی دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پرۆسەی دەنگدان لە سەر ناوی وەزیرەكان بكرێت، تاكو ئێستاش رێکكەوتنی لایەنە سیاسیيەکان لەسەر ناوی كاندیدەكان روون نییە و شیعەکان لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری یەكلانەبوونەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 9931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad