English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆحانی: گەماڕۆكانی ئەمەریكا كاریگەرییان لەسەر ئابووریی ئێران نەبووە
2018-11-11 [06:32 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆك کۆماری ئێران رایگەیاند، گەمارۆ نوێیەکانی ئەمەریکا هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر ئابووریی وڵاتەکەی نەبووە,ئەوان دەیانەوێت گوشارەکە بخەنە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران

حکوومەتی ئەمەریکا رایگەیاندووە، كە قورسترین گەمارۆی ئابوری خستووەتە سەر کۆماری ئیسلامی ئیران، بەڵام بەرپرسانی ئێران کاریگەر بوونی ئەو گەمارۆیانە رەتدەکەنەوە.

حەسەن روحانی، سەرۆك کۆماری ئێران لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەردوو دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانی وڵاتەکەی، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئامانجی ئەمەریکا گوشارهێنان بۆ خەڵکی ئێرانە و خولی دووەمی گەمارۆکانیش کاریگەرییان لەسەر ئابووریی ئێران نەبووە.

روحانی گوتیشی: "ئەوقسەیەی کە دەڵێن ئەمەریکا نایەوێ گوشار بخاتە سەر خەڵک و ئامانجی ئەو گوشار بۆ سەر حکوومەتە، زۆر ناڕاستە و بە کردەوەش سەلماندوویانە کە ئەوان دەیانەوێت گوشارەکە بخەنە سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران، خولی نوێی گەمارۆکانیش کە لە 5-11 وە دەستی پێکردووە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر رەوتی ئابوویی وڵاتی ئێمە نەبووە".

سەرۆك كۆماری ئێران دووپاتی كردەوە، "ئەمەریکا ئەوەی پێیدەکرا پێشتر کردوویەتی و هەموو فیشەکەکانی خۆی بەرامبەر بە ئێران تەقاندووە و لەمەش زیاتر هیچی پێناکرێت".

لێدوانەکانی روحانی لە کاتێکدایە کە جۆن بۆڵتنی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا کە سەردانی فەرەنسای کردووە، بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، گەمارۆكەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران زیاتر لەوە دەبن کە راگەیاندراون و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆمەڵێك گەمارۆی نوێی پەیوەندیدار بە رووداوە تیرۆریستییەکان و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر، دەخرێنە سەر تاران.

 





ئەم هەواڵە 2959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad