English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر ژیانی دایکێک و کۆرپەلەکەی لە مردن رزگار دەکرێت 
2018-11-11 [09:54 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لەدایک بوون و منداڵان لە شاری ھەولێر تواندرا لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی ناوازە ژیانی دایکێک و کۆرپەکەی لە مردن رزگاربکرێت. 

لەراگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، نەخۆشێک لەشارۆچکەی دوبزەوە بەشۆکی واتا لەھۆشی خۆی چوبوو بەھۆی نەز یفی زۆرەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی لەدایک بوون لە ھەولێری پایتەخت ، دەست بەجێ بەھەماھەنگی ھەموو ستافەکانەوە بەھانای ئەم نەخۆشە ھاتن نەخۆشەکە سکی ٧ مانگ بوو توشی بەرزبوونەوەی پاڵە پەستۆی خوێن ببووو بەو ھۆیەوە توشی خوێن بەربوونێکی زۆر ھاتبوو .
تەندروستی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت ،  دواتر نەشتەرگەریەکی سەرکەوتووی  ھەریەک لەدایک و کۆرپەلەکەی رزگاریان بوو ، نەشتەرگەریەکە  لەلایەن پزیشکانی نەخۆشخانەوە بەسەرکەوتوویی  ئەنجامدرا  ،  لەئێستاشدا باری تەندروستی نەخۆشەکە جێگیرە و بەرەو باش بوون دەڕوات. 


ی.ا 





ئەم هەواڵە 10888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad