هەولێر _ ZNA
پرۆفیسۆری ئەڵمانی بیرترام فیدیمان، پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ڕای دەگەیەنێت گووشاری دەروونی بەردەوام دەبێتەهۆی هەوكردنی چینی نێوەوەی گەدە و ئەگەر بەزوویی چارەسەر نەكرێت، ئەوا رەنگە ببێتەهۆی برینی گەدە.
پسپۆڕەكەی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ئاشكرایدەكات ئازاری زۆر، هەستكردن بە سووتانەوەی هەناو، بەتایبەت لە بەشی ناوەڕاست و سەرەوەی لای راستی سك و هێڵنجدان، هەبوونی خوێن لەنێو پیسایی و رشانەوە لە نیشانەكانی تووشبوون بە هەوكردن و برینی كۆئەندامی هەرسن.
جگە لە گووشاری دەروونی، هۆكارەكانی دیكەی وەك ئازارشكێنەكان، خواردنەوە كهولییەكان، بەكتریای هێلیكۆباكتەری گەدە و خواردنە زۆرترشەكان رێگەخۆشكەرن بۆ تووشبوون بە برینی گەدە و هەوكردنی رووپۆشی نێوەوەی گەدە.
ئەم هەواڵە 7780جار خوێندراوەتەوە |