English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: ئەمریکا ناچار دەکەین لە سووریا بکشێتەوە
2018-11-11 [12:33 PM]

ZNA - هەولێر


راوێژكاری رێبەری ئێران لە سپای پاسداران دەڵێت ئەمریكا ناچار دەكەین لە سووریا بكشێتەوە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش جێبھێڵێت.

یەحیا رەحیم سەفەوی یاریدەدەر و راوێژكاری رێبەری ئێران بۆ كاروباری سەربازیی, سیاسەتەكانی ئەمریكای لە ناوچەكە بە شكستخواردوو ناوبرد و راشیگەیاند، ئەمریكا ناچار دەكەین لە  سووریا بكشێتەوە و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەجێبھێڵێت. رەحیم سەفەوی ، ئەمریكا بە ھۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە ناودەبات و بە داگیركردنی وڵاتان تۆمەتباری دەكات. دەشڵێت ئەمریكا ناچار دەكەین لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكشێتەوە.

ھەرەشەكانی ئەو فەرماندەیەی سپای پاسدارانی ئێران دوای دەستپێكردنی قۆناغی نوێی گەمارۆكانی ئێران و سزا قورسەكانی ئەمریكایە بۆ سەر ئەو وڵاتە.





ئەم هەواڵە 5848جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad