English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناردنى نەوتى کەرکووک بۆ ئێران ڕاگیراوە
2018-11-11 [12:42 PM]

ZNA-ھەولێر


بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگای بۆریەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ جیھان پەکی کەوت.

دوای ڕاگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران، وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ ھەناردنە دەرەوەی نەوتی ئەو پارێزگایە بۆ تورکیا لەڕێگەی بۆریە نەوتیەکانی ھەرێمەوە.

ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی وزە لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: حکومەتی عێراق ناردنی نەوتی کەرکووکی بۆ ئێران ڕاگرتووە، ئێستا دەیەوێ نەوت بۆ تورکیا بنێرێت ئەویش تاکە رێگای ھەرێمی کوردستانە.

عەسکەری گوتیشی: تەنھا دەرەچە بۆ ناردنی نەوتی کەرکووک بۆریە نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستانە، ھەندێک زانیاری ھەیە ھەرێم و بەغدا دوو ھەفتە لەمەوبەر لەسەر ئەو پرسە رێککەوتوون.

بەھۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ جیھان راوەستا، لە رێگای بۆری ھەرێمی کوردستان ھەناردەی دەرەوە دەکرا، لەدوای ئەوەی کە کەرکووک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری ھەرێم فرۆشرا، گروپێک بە رێکەوتن لەگەڵ حەشدی شەعبی نەوتی کەرکووکیان بە تانکەر ھەناردەی ئێران دەکرد، بەشێکی زۆری داھاتەکەشیان بۆخۆیان بوو، ئێستاش بەھۆی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ھەناردەکردنی نەوتی کەرکووک بۆ ئێران راوەستاوە.





ئەم هەواڵە 5428جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad