English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... زیانەکانی گیانی ئاگرکەوتنەوەی کالیفۆڕنیا بۆ 25 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌
2018-11-11 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە رۆژی پێنجشەمەوە ئاگرکەوتنەوەی دەورووبەری شاری پارادایس لە باکوری کالیفۆڕنیا دەستی پێکردوە و تا ئێستا ٢٥ کەس سوتاون. تاكو ئێستا ئامارەی دروستی بریندارەکان لەبه‌ر دەستدانیە و ئەوەش لە دەمێکدایە کە دەوری ٢٥٠ هەزار کەس ماڵەکانیان لە ترسی ئاگر جێهێشتوە.

بنکەی پولیس لە دۆڵی ناوەندی کالیفۆڕنیا لە باکوری شاری سەکرەمێنتۆ گوتوویەتی قوربانێکان هەوڵیان داوە کە شارۆچکەی کوێستانی پارادایس دەربازبن و زۆرتری تەرمەکان لە نزیک یان لە نێو ئوتوموبیلەکانیاندا دۆزراونەوە.

تا ئێستا ئەو ئاگرە بووه‌تە هۆی وێرانی شه‌ش هه‌زار و ٤٥٣ خانوو و ٢٦٠ بینای بازرگانی و ڕاپۆرت هەن کە تا رووبەری ٤٠٤ کیلومتری چوارگۆشە پەرەی سەندوە.

ئەفسەری مەدەنی بۆ چەسپاندنی یاسای ئوستان لە شاری بیوت ڕایگەیاند کە لیستێکی ١١٠ کەس بێ سەر و شوێنچووەکان هەیە. هەڵبەت پولیس هیوادارە کەسانێک بە هۆی دەستڕەسی نەبوون بە تەلەفۆن نەیانتوانیبێت هەواڵی سڵامەتی خۆیان بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیەنن.هەروەها هەندێک لە قوربانێکانیش نەناسران کە لە ڕێگای ئەزمونگەی "دی ئێن ئەی" ئەو کارە ئەنجام دەدەن.​

گەرچی کالیفۆڕنیا ناسراو بە ئاگرکەوتنەوەی زۆر گەورەیە بەڵام کاربەدەستانی ئەمەریکا بە هەرە وێرانترین و سێهەمین ئاگرکەوتنەوەی مەرگهێنەر لە مێژووی ئەم وڵاتەدا ڕادەگەیەنن.

پێش ئەوە، ئاگرکەوتنەوەی ناسراو بە "ئاگری تۆماس" کە زیاتر لە سەدهەزار هێکتار لە زەوییەکانی ئەیالەتی کالیفۆڕنیای لە ناوبردبوو، وەک گەورەترین ئاگرکەوتنەوەی دارستان لە کالیفۆڕنیا لە ساڵی ١٩٣٢ی زاینی دەزانرا کە ٢٢ کەس گیانیان لە دەستدا.

https://gdb.voanews.com/

voa





ئەم هەواڵە 5926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad