English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە لەسەر تەواوكردنی كابینەی حكومەت
2018-11-12 [06:28 AM]

ZNA - هەولێر


بۆ تەواوكردنی حكومەتەكەی كابینەی عادل عەبدولمەھدی ، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پرۆسەی دەنگدان لە سەر ناوی وەزیرەكان بكرێت، تاكو ئێستاش شیعەکان لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و سووننەکانیش لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری مشتومڕی لەسەرە.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دوا دەرفەتە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسیيەکانی عێراق لەسەر ناوی كاندیدەكان بۆ ئەو 8 وەزارەتەی كە ماوە لە كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی دەنگدان لەسەر ناوی كاندیدان بكرێت.

شیعەکان لە سەر پۆستی وەزیری ناوخۆ و دانانی فالح فەیاز، بۆ ئەو پۆستە ناكۆكییان لەنێواندا ھەیە، ھاوپەیمانی بونیادنانەوە بە سەرۆكایەتی ھادی عامری، سوورە لەسەر كاندیدەكەیان، لەبەرامبەریشدا ھاوپەیمانی چاكسازی و بنیاتنانەوە كە موقتەدا سەدر پێشڕەوی دەكات، كاندیدكردنی فالح فەیاز رەتدەكەنەوە.

سووننەکانیش كە بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوونە، لە سەر پۆستی وەزیرى بەرگری یەكلانەبوونەتەوە و چەند ناوێك بۆ ئەو پۆستە كاندیدكراون.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە كۆبوونەوەی ھەر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق داوای په‌له‌كردن له‌ ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكوومه‌ت و ده‌نگدانیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ كرد.

 





ئەم هەواڵە 9793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad